تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

هێرشی دووبارە حوسییەکان بۆ سەر دوو کەشتیی دیكەی بارهەڵگر لە دەریای سوور 

هێرشی دووبارە حوسییەکان بۆ سەر دوو کەشتیی دیكەی بارهەڵگر لە دەریای سوور 
دەنگی خەباتی کوردستان

بەرپرسێکی بەرگریی ئەمەریکا وتی دوو کەشتی کە ئاڵای لیبریایان بەسەرەوە بووە، لە تەنگەی بابولمەندەبی دەریای سوور لە ناوچەکانی یەمەنی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانەوە کراونەتە ئامانج، ئەم بەرپرسە تیشکی خستە سەر مەترسی حوسییەکان لەسەر ئەو کەشتییانەی لە ئاوییە بازرگانییەکاندا دەڕۆن.
لە هێرشی یەکەمدا کە پێ دەچێت دڕۆن بووبێت، کەشتیی ئەلجەسرە"ی ئاڵمانی کراوەتە ئامانج و ئاگری گرتووە، بەڵام زیانی پێنەگەیشتووە، لە هێرشی دووهەمدا دوو مووشەکی بالستیک هاویژراوە بۆ کەشتییەک و کەشتییەکە ئاگری لێ کەوتووەتەوە، کە تیمی کەشتییەکە هەوڵیان داوە کۆنتڕۆڵی بکەن.
بە وتەی ڕۆیتێرز تا ئێستا هیچ کەسێک بەرپرسیاریەتی خۆی لەو هێرشانە ڕانەگەیاندووە، بەڵام لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە لە غەززە، گرووپی حوسییەکانی یەمەن بە پشتیوانی دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران, بەرپرسیارێتی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر چەند کەشتییەک لە دەریای سوور و گەرووی بابەلمەندەبیان لە ئەستۆ گرتووە.

5 مانگ و 3 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی دووبارە حوسییەکان بۆ سەر دوو کەشتیی دیكەی بارهەڵگر لە دەریای سوور 

هێرشی دووبارە حوسییەکان بۆ سەر دوو کەشتیی دیكەی بارهەڵگر لە دەریای سوور 

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی