تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

هێرشی گرووپی سەر بە جەیشولعەدڵ بۆ سەر بنکەیەکی ترۆریستانی ڕژیم لە شاری ڕاسک

هێرشی گرووپی سەر بە جەیشولعەدڵ بۆ سەر بنکەیەکی ترۆریستانی ڕژیم لە شاری ڕاسک
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ۲۴ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، لەدوای هێرشی گرووپی جەیشولعەدل بۆ سەر بنکەیەکی ترۆریستانی ڕژیم لە شای ڕاسک و ئێرانشار، لانیکەم ۱۱کەس لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم کوژران.
شایانی باسە کە دوای هێرشی گرووپی چەکداری بۆ سەر بنکەیەکی هێزە سەرکوتکەرە چەکدارەکانی ئینتزامی ڕژیم، فڕۆکە سەربازیەکانی ڕژیم بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی شارەکانی، ڕاسک، ئێرانشار، سەرباز و ناوچەکانی دیکە دەسوڕێن و کەشێکی توندییان لەو ناوچەیانەدا دروست کردووە.
جێی باسە کە میدیا ناخۆییەکانی ڕژیم ڕایانگەیاندووە کە بەهۆی ئەو هێرشە بۆ سەر هێزەکانیان لانیکەم ۱۹ کەس لە ترۆریستانی ڕژیم کوژراون. ئەمە لەکاتێکدایە که جەیشوعەدڵ ڕایگەیاند بەرپرسانی ڕژیم لە ئەوپەڕی درۆدا ژمارەی کوژراوەکانیان بە ١٢ کەس ڕاگەیاندووە و که ڕاستی ئەوەیە که ئەنجامی پێکدادانەکاندا لانیکەم پەنجا هێزی ڕژێم کوژراون و بریندار بوون.
ئەم گرووپە زیادی کرد: وردەکاریی زیاتر لە کاتی گونجاودا بڵاو دەکرێتەوە.

5 مانگ و 4 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی گرووپی سەر بە جەیشولعەدڵ بۆ سەر بنکەیەکی ترۆریستانی ڕژیم لە شاری ڕاسک

هێرشی گرووپی سەر بە جەیشولعەدڵ بۆ سەر بنکەیەکی ترۆریستانی ڕژیم لە شاری ڕاسک

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی