تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پەیامی نەرگس محەممەدی بۆ دایک و باوکی ژینا ئەمینی

پەیامی نەرگس محەممەدی بۆ دایک و باوکی ژینا ئەمینی
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

نەرگس محەممەدی چالاکی مافی مرۆڤی زیندانیکراوی زیندانی ئێڤین و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە پەیامێکدا بۆ دایک و باوکی ژینا ئەمینی نووسی:

ئەمجەد و موژگانی ئازیز؛

زۆر خۆشحاڵم و شانازی دەکەم بە بیستنی خەڵاتی بەناوبانگ و گرینگی ساخارۆف کە دەبەخشرێتە شەهید ژینا
لەو ڕۆژەوە کە ژینای ئازیزم شەهید کرا، لە سەرهەڵدانی هەر شەپۆلێکی بەرخۆدان و خەبات و دەنگدانەوە بەهێزەکەی "ژن، ژیان، ئازادی"، ناوی ژینا لە قووڵایی بوونمەوە هەڵدەکشێت، دەکوڵێت و هیوا و پاڵنەر لەناو خۆمدا زیندوو دەکاتەوە.
ناوی ژینا ئەمینی لە مێژووی خەباتی بەردەوام و بوێرانەی گەلی ئێران لەدژی ستەمی مەزهەبی ڕژیمی ئاخوندی نەمر بوو, بەڵام ئەمە تەواوی چیرۆکەکە نییە. ناوی ئەو بۆتە بڵێسەی هیوا و پاڵنەر بۆ بەرخۆدان و خەبات و ئیلهامبەخش بۆ ئێمە.
ڕێژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی ئێران  پێی وایە بە قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەتان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان، دەردێکی چارەسەرنەکراوی نائومێدی و ترۆری خۆی چارەسەر دەکات.  بەڵام جیهان شایەتحاڵی ئەوەن کە ناوی ژینا  لە شەقامەکانی هەموو جیهاندا دەنگی داوەتەوەدەستەکانتان ماچ دەکەم و لە ڕێزدا دەوەستم و لەبەردەمتان کڕنۆش دەبەم.  دەزانم ئێوەش باوەڕتان وایە کە سەرکەوتن لەئارادایە هەرچەندە ئاسان نییە.

5 مانگ و 4 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی نەرگس محەممەدی بۆ دایک و باوکی ژینا ئەمینی

پەیامی نەرگس محەممەدی بۆ دایک و باوکی ژینا ئەمینی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی