تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

لەسێدارەدانی چوار زیندانی دیکه لە ماوەی دوو ڕۆژ دا

لەسێدارەدانی چوار زیندانی دیکه لە ماوەی دوو ڕۆژ دا
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی "ئەمین زاکری کاکاوەند"، زیندانیی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان و "خەلیل حاجی ئابادی"، زیندانیی خەڵکی کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانیی ناوەندیی کەرەج لەسێدارە دران.
ئەم دوو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە "ماددەی هۆشبەر"، گیرابوون. سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەز ۱۴۰۲ی هەتاوی، زیندانییەک بە ناوی "داوود خادمی"، خەڵکی مەریوان، لە زیندانی ناوەندیی سنە لەسێدارە درا.ئەم زیندانییە، چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست گیرا بوو. هەروەها عوبەید مەحموودی، خەڵکی گوندی "قوڕی قەڵا"ی سەر بە شارۆچکەی شاهۆی ڕوانسەر، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان بە تۆمەتی كوشتنی ژنیك لەسێدارە درا.

11 مانگ و 6 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لەسێدارەدانی چوار زیندانی دیکه لە ماوەی دوو ڕۆژ دا

لەسێدارەدانی چوار زیندانی دیکه لە ماوەی دوو ڕۆژ دا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی