ئانتی هاکانێن، وەزیری دیفاعی فینلاند ڕایگەیاند: زیادبوونی هاوکارییەکانی ڕژیمی ئێران, ڕوسیە, چین، کوریای باکوور و هاوپەیمانە جیهانییەکانی دیکەیان، هەڕەشەیەکی جددی و درێژخایەن بۆ سەر وڵاتانی ئوروپایی دروست دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، هاکانێن پێداگری لەوە کردووەتەوە که ئەوەی ڕوسیە لەپاڵ چین، ڕژیمی ئێران، کوریای باکوور و هاوپەیمانەکانی دیکەی جیهان دەیکات، لە درێژخایەندا كاریگەریی خراپی زۆر جددی دەبێت و ئەو هاوکارییە نوێیەی ڕوسیە لەگەڵ هاوپەیمانە جیهانییەکانی بە سیستمێكی سیاسەتی ئەمنییەتی كێشەساز ناوبرد.ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لەگەڵ ڕژیمی ئێران کار لەسەر ڕێککەوتنێکی گەورە دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فرانس پرێس ی فەرانسە، ئەم بەیاننامەیە لە گەرمەی پەرەسەندنی نیگەرانییەکانی ئامریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە لێکنزیکبوونەوەی ڕوسیە و ڕژیمی ئێران بڵاو کراوەتەوە.