ڕۆژی چوارشەممە ۲۲ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی, کومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران, بە ئامادەکاری ڕێکخستنی دەرەوی سازمان, بەشداریان لە کۆبوونەوی مەحکوم کردنی سەفەری هەیئەتی نوێنەرایەتی ڕژیم ئاخوندی له کۆڕبەندی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ڕۆژی جیهانی پەنابەرانیان کرد و خاتوو شایستە محەممەدی بە نوێنەرایەتی کومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات, پەیامی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانی خوێندەو لە پەیامەکەدا ئەو کردەوەی بەکارێکی بەدوور لە خاڵ و بنەماکانی مافی مرۆڤ و پەنابەران ناو برد و مەحکومی کرد. سازمانی موجاهدینی خەڵقی ئێران بە گەڵاڵەیەک خوازیاری گرتن و دادگایی کردنی سەرۆک کۆماری داسەپاوی ڕژیمی ئاخوندی کە یەکێک لە ئەندامانی هەیئەتی مەرگەو یەکێکه لە تاوانبارانی کوشتاری ۳۰ هەزار بەندکراوی سیاسی لە ساڵی ۶۷ی هەتاوی و بە جەلادی ڕژیم ناسراوە, بوون. شایانی باسە کە ئاخوند ئیبراهیم ڕەئیسی بەشداری لەو ڕێوڕەسمەدا نەکرد و پاسدار ئەمیرعەبدوڵاهیان, وەزیری درەوەی ڕژیمی ئێران و هەیئەتێکی نوێنەرایەتی بەشداریان لەو کۆڕبەندەدا کرد.