ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەز، جەلال ئەمینی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، پاش بانگهێشتکران بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمە کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕژیم لە ئەم شارە, گیراوە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی زیندانەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا.
ئەم هاوڵاتییە، بەفرانباری ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن دەزگای نادادپاروەری ڕژیم لە بۆکانەوە بە تۆمەتی "ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕژیمی ئێران, بە سێ ساڵ و ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا و پاش ناڕەزایەتیدەربڕینی ناوبراو، لە دادگای پێداچوونەوەدا ئەو سزا سەپێندراوە بۆ دوو ساڵ و شەش مانگ زیندان کەم کرایەوە.