لە پێوەندی لەگەڵ هێرشە بەردەوامەكانی گرووپە ترۆریستەکانی سەر بە ڕژیمی ئیران لە عێراق بلینكن ڕایگەیاند ئەو هێرشانە بۆ سەر بنكەكانمان لە عێراق تیرۆریستین.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ سەرکۆنەکردنی بە ئامانجکردنی باڵیۆزخانە و بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق، پێداگری لەوە كردووەتەوە، پێویستە بەرپرسانی بەغدا لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ بکەرانی ئەو دەستدرێژیانە بکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بەوە داوە، "گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە پشتیوانیی ڕژیمی ئێران هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی ئەمەریکا لەپێناو پێشێلکردنی سەربەخۆیی و سەروەری عێراق".
بەگوێرەی لێدوانی وەزارەتی دیفاعی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) لە دوای ۷ی ئۆکتۆبەرەوە تا تائێستا ٨٩ جار هێرش کراوەتە سەر بنکەکانیان لە عێراق و سوریە