بە وتەی ئەنجومەنی سەوزی چیا ساڵانێكە كارگەی خۆڵ لە دەوروبەری گوندی ساوا لە ناوچەی خاو میراوای سەر بە مەریوان، بەبێ لەبەرچاو گرتنی بنەماكانی ژینگەپارێزی بە دڵی خۆیان خەریكی تەقاندنەوەی كێوەكانی ناوچەكە بە شێوەیەكی مەترسیدارن و زیانێكی زۆریان بە ژینگە و زیندەوەرانی ناوچەكە گەیاندووە. ئەنجومەنی سەوزی چیا باسی لەوە كردووە كە ساڵانێكە داوایان لە بەرپرسان كردووە كە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكەن بەڵام هیچ لایەنێك خۆیان بە بەرپرس نەزانیوە و بۆیان گرینگ نەبووە.