زیندانیەکی کورد بەناوی داوود خادەم، خەڵکی مەریوان کە پێشتر بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست سزای ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، سەر لەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە ۲۲ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی لە گرتووخانەی ناوەندی سنە لەسێدارە درا.
جێی ئاماژەیە کە داوود خادەم تەمەن ۳۰ ساڵ و خاوەنی دوو منداڵ، کە چوار ساڵ پێش ئێستا بەتاوانی کوشتنی بەئەنقەست بەندکراو دواتر لەلایەن ناوەندی بەناو دادوەری ڕژیم سزای لەسێدارەی بەسەردا سەپا. ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ۲۰ی سەرماوەز، بە مەبەستی لەسێدارهدان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایەوە و ئەمڕۆ لەسێدارە درا