موحسین عەلیزادە، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بیجاڕ، دوای ئازادبوونی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستیی سپای پاسدارانی ڕژیم لە تاران، حەوتووی ڕابردوو بە شێوەیەکی گوماناوی لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی دا.
ناوبراو لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران لە تاران گیرا و پاش پانزە ڕۆژ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
به پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەكان، ناوبراو پێشتر به هۆی چالاکییەكانی لە دژایەتی لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی، چەند جارێك بانگهێشتی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات كراوە و هەڕەشەی لێكراوە.
سەرچاوە ئاگادارەكان باس لەوه دەكەن که پێشتریش چەندین جار له لایەن "قازی سەعیدی" ڕووبەڕووی دۆسییەسازی و هەڕەشە و فشار بووەتەوە.