تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

دادگای ماشەڵڵا كەرەمی دوا خرا

دادگای ماشەڵڵا كەرەمی دوا خرا
دەنگی خەباتی کوردستان

کۆمیتەی بەدواداچوونی دۆخی بەندکراوان، باسی لە دواکەوتنی دادگای ماشەڵڵا کەرەمی کردووە و ئاماژەی بە ئەگەری بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی زۆری ناوبراو كردووە.
ئەم کۆمیتەیە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی, ڕایگەیاند بەپێی ڕاپۆرتەکان دادگای ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی شەهید کۆمار کەرەمی، کە بڕیار بوو ١٤ی سەرماوەز بەڕێوە بچێت بە هۆکاری نادیار بەڕێوە نەچووە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە ماشەڵڵا کەرەمی تۆمەتی ساختەی وەک هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی و کەڵک وەرگرتن لە هەستی خەڵکی دراوەتە پاڵ و ڕژیم هەوڵ دەدا بە فشارخستنەسەر ناوبراو ناچار بە دانپێدانانی زۆری دژ بە خۆی بكات و ئەگەری هەیە ڤیدیۆی ئەو دانپێدانە لە داهاتوودا بڵاو بکرێتەوە.
کۆمار کەرەمی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی بیجاڕ، لە سەردەمی شۆڕشدا بە تۆمەتی کوشتنی بەسیجییەک بە ناوی "ڕۆحوڵڵا عەجەمیان"، لە ڕێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی بە "افساد فی‌الارض" مەحکووم و ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بە بێ ئاگاداریی خانەوادەکەی لەسێدارە درا.

5 مانگ و 8 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دادگای ماشەڵڵا كەرەمی دوا خرا

دادگای ماشەڵڵا كەرەمی دوا خرا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی