تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ئاگرگرتنی بەشی ناوخۆیی خوێندکارانی شاری سۆران لە هەریمی کوردستان

ئاگرگرتنی بەشی ناوخۆیی خوێندکارانی شاری سۆران لە هەریمی کوردستان
دەنگی خەباتی کوردستان

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشەناوخۆییەکی خوێندکاران لە شاری سۆران لە هەریمی کوردستانی عێراق، چەند کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسیش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی هێندێك سەرچاوە، سێ کەس لە قوربانییانی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "دۆستان" سەر بە ناوچەی "شەپیران" لە شارستانی سەڵماسی کوردستانی ئێرانن.
ناوی ئەو كەسانە، عومران مورادی کوڕی بەختیار و بەهرام مورادی کوڕی نیزام و عەلی وریان کوڕی عارف پشتڕاستکراوەتەوە.
لە کاتێکدا هێندێك لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە کاتی ئەم ئاگرکەوتنەوەدا ١٤ کەس گیانیان داوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دروست لەسەر ژمارەی کوژراو و بریندارەکان و هەروەها هۆی ئەم ڕووداوە لەبەردەست دا نییە.

11 مانگ و 13 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاگرگرتنی بەشی ناوخۆیی خوێندکارانی شاری سۆران لە هەریمی کوردستان

ئاگرگرتنی بەشی ناوخۆیی خوێندکارانی شاری سۆران لە هەریمی کوردستان

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی