تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

خانەوادەی شەهید ژینا ئەمینی, چوونە دەرەوەی ووڵاتیان لێ قەدەغە کرا

خانەوادەی شەهید ژینا ئەمینی, چوونە دەرەوەی ووڵاتیان لێ قەدەغە کرا
دەنگی خەباتی کوردستان

یەکێک لە کەسوکاری خانەوادەی شەهید ژینا ئەمینی ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی شەممە ۱۸ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، موژگان ئیفتخاری، ئەمجەد ئەمینی و ئەشکان ئەمینی لەسەر بانگهێشتی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی ساخارۆڤ بە شەهید ژینا ئەمینی بەرەو فەرانسە دەچوون، بەڵام لە فڕۆکەخانەی خومەینی دەست بەسەر پاسپۆرتەکانیاندا گیرا و پێیان ڕاگەیەندراوە کە ڕێگەیان پێنادرێت بچنە دەرەوەی ووڵات.
بەپێی وتەی ئەم کەسە تەنیا ڕێگەیان بە ساڵح نیک بەخت پارێزەی خانەوادەی شەهید ژینا داوە کە بەنوێنەرایەتی ئەم خانەوادەیە بچێتە ووڵاتی فەڕانسە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە کە بڕیار وایە حەوتووی داهاتوو لەشاری ستراسبۆرگی فەڕانسە بەڕێوە بچێت.

11 مانگ و 13 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خانەوادەی شەهید ژینا ئەمینی, چوونە دەرەوەی ووڵاتیان لێ قەدەغە کرا

خانەوادەی شەهید ژینا ئەمینی, چوونە دەرەوەی ووڵاتیان لێ قەدەغە کرا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی