تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

١٦ی سەرماوەز ساڵڕۆژی خوێندکاران ڕۆژێکی  مێژووییە

١٦ی سەرماوەز ساڵڕۆژی خوێندکاران ڕۆژێکی  مێژووییە
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

ئەفسانە رەحیمی

خوێندنگا و زانستگاکان هه‌میشه‌ مه‌کۆ و ناوه‌ندی وه‌رچه‌رخان و شۆڕشگێڕی بوون و خوێندکاران 
هه‌وێنی شۆڕش و ئازادی و به‌رخودان بوون. خوێندکارانی زانکۆ(دانیشگاکان) به‌تایبه‌تی سه‌رمه‌شقی خه‌بات و ڕاپه‌ڕین بوون و هه‌میشه‌ له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین بوون دژی زوڵم و زۆرداری.  له‌ساڵی ١٩٢٠ بۆ یه‌‌که‌مجار له‌ زانکۆی فیسک، خەباتی گروپی "ڕۆژی سپی" لە سەردەمی هیتلەردا،  سه‌ری هه‌ڵدا و پاشان خەباتی دژی شەڕی وێتنام و دانشگای کێنت لە ئەمریکا تا ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی سۆتۆ ی، باشووری ئەفریقا، ئه‌و خه‌بات و ڕاپه‌ڕینه‌ فراوانه‌بوون که‌ به‌ده‌ستی خوێندکاران هاتونه‌ ئاراوه‌ و ئه‌وان بوونه‌ سه‌رمه‌شقی هه‌ڵگیرسانی  ئاڵای ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریی له‌ جیهاندا. 
 
خوێندکاران لە کوردستان و ئێراندا هەمیشە لە پێناو ئازادی و دادپەروەریدا خەباتیان کردووە و هەر لە سەردەمی شای جینایەتکارەوە  تا دەسەڵاتی گەندەڵی ئاخوندی هەڵگری ئاڵای ئازادی بوون .ڕۆژی خوێندکاران یادی شەهیدبوونی سێ خوێندکاری ئازادیخواز دەکرێتەوە کە بە دەستی جەلادەکانی شا شەهید بوون. ڕژیمی ئاخوندیش هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی بە دەسەڵات گەیشتنی سەرکووت کردنی خوێندکارانی دانیشگاکانی کرده‌ یه‌کێک له‌ جینایه‌ته‌ قێزێون و به‌رده‌وامه‌کانی و له‌وڕێگه‌وه‌ هه‌وڵی داوه‌ ده‌نگی ئازادیخوازانی خوێندکاران کپ بکا.  ڕژیمی ئاخوندی لە کاتی ڕاپەڕینی  ناسراو بە ئینقلابی فەرهەنگی و بە دروشمی ئەم قەڵەمانە بشکێنە و اشداء علی الکفار بۆ ماوەی نزیکەی سێ ساڵ دانشگا و ناوەندەکانی خوێندنی باڵای سەرتاسەری ووەڵاتی ناچار بە داخستن کرد.
خوێندکاران هەمیشە ڕۆڵی پێشەنگیان  لە ڕاپەڕینەکانی دژی دەسەڵاتی گەندڵی شا و ئاخوندە خوێنمژەکان دا هەبووە. لە ساڵی ٧٨ تا ٩٨ وه‌،  پاشانیش تا ڕاپەڕینی ئازادخوازانەی ژن ژیان ئازادی لە ساڵی  ١٤٠١ی هه‌تاوی دا، که‌ نزیکەی ٩٠٠ خۆپیشاندان لە ٢٠٠ دانشگا بە دروشمی مەرگ بۆ خامنەیی بەڕێوەچوون، به‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که‌ ده‌نگی دلێرانه‌ی خوێندکاران سه‌رمه‌شقی وه‌ستانه‌وه‌ دژی زوڵم و بێدادیه‌ و ئه‌وان هه‌رگیز له‌ ئاست زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ بێده‌نگ نابن و به‌رده‌وام ده‌بن. 

ڕژیمی نه‌گریسی ئاخوندی ئه‌مساڵ به‌ مه‌به‌ستی  بەرپەرچدانەوەی ڕاپەڕین و بزووتنەوەی خوێندکاری، خوێندکار و ئوستادەکانیان لە کارەکانیان دوورخستەوە و پلانی حیجابی ئیجبارییان بۆ سەرکوتکردنی خوێندکار جێبەجێ کردوه‌.بەڵام خوێنکاران سەلماندیان کە ئەم ڕەوتە سەرکوتکردنە لەلایەن حکومەتی نەگرسی ئاخوندی لە دانشگاکان بۆ ڕاگرتنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و ڕاگرتنی چالاکانی خوێندکاری تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە و لە داهاتووشدا سەرکەوتوو نابێت .مانگرتن و ناڕەزایەتی خوێندکارانی سەرتاسەری ئێران و ناڕەزایەتی بەردەوامی خانەنشینان و کرێکارانی نەوت، هەموو ئەمانە دەبنە هەوێنی  داهاتوویەکی پڕ لە گێژاو بۆ ئەو ڕژیمە دژە مرۆڤە  و ئایندەیەکی گەش بۆ ئێمە.

11 مانگ و 16 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

١٦ی سەرماوەز ساڵڕۆژی خوێندکاران ڕۆژێکی  مێژووییە

١٦ی سەرماوەز ساڵڕۆژی خوێندکاران ڕۆژێکی  مێژووییە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی