تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

كوژرانی چەند سەربازێكی حكوومەتی لە هێرشی چەكدارانەی گرووپی ئەنسار الفەرقان بۆ سەر پاسگایەكی ڕژیم

كوژرانی چەند سەربازێكی حكوومەتی لە هێرشی چەكدارانەی گرووپی ئەنسار الفەرقان بۆ سەر پاسگایەكی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

گروپی چەکداری ئەنسار ئەلفەرقان بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك کوژرانی ژمارەیەک سەربازی حکومەتی لە تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەم گروپە لە میحوەری زاهیدان-خاش لە شارستانی میرجاوە ڕاگەیاند.
لەم بەیاننامەیەدا، کە لە کەناڵی تێلێگرامی تایبەت بەو گرووپە بڵاو كراوەتەوە، هاتووە: شەوی ١٢ی سەرماوەز، لە ئۆپەراسیۆنێکدا، بارەگای سپای ترۆریستی پاسداران لە ناوچەی جون ئاباد کرایە ئامانج و ململانێکان لەگەڵ هێزە سەربازییەکان بۆ ماوەی نزیکەی سەعات و نیوێک بەردەوام بوو، و سێ کەس لە هێزە سەربازییەکان بە دەستی قەناس بەدەستەکانی ئەم گرووپە کوژران و ژمارەیەکی دیکەش دوای دزەکردنە نێو بنكەكە کوژران و بریندار بوون.
تا ئێستا میدیاکانی سەر بە ڕژیم هیچ کاردانەوەیان بەرانبەر بەم هەواڵە نەبووە.

10 مانگ و 2 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

كوژرانی چەند سەربازێكی حكوومەتی لە هێرشی چەكدارانەی گرووپی ئەنسار الفەرقان بۆ سەر پاسگایەكی ڕژیم

كوژرانی چەند سەربازێكی حكوومەتی لە هێرشی چەكدارانەی گرووپی ئەنسار الفەرقان بۆ سەر پاسگایەكی ڕژیم

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی