تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ڕێژەی نەخوێندەواری لە ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرزتر دەبێتەوە

ڕێژەی نەخوێندەواری لە ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرزتر دەبێتەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی هەندێک لەو ئامارانەی کە بەرپرسانی ڕژیمی ئێران بڵاویدەکەنەوە، ژمارەی ئەو منداڵانەی لەو وڵاتەدا دەرفەتی خوێندن لەدەست دەدەن، ڕووی لە زیادبوونە و بەشێک لە پارێزگاکانیش و لەوانە سیستان و بەلووچستان زۆرترین ڕێژەی تێدا ڕەچاو دەکرێت.
زۆرینەی قوتابییانی سنووری پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران بەهۆی کەمیی قوتابخانە، نەبوونی مامۆستا و نەبوونی ئامرازی گواستنەوە، ناچارن ڕێگای دوور بۆ گەیشتن بە قوتابخانە بپێون. نوێنەری دەسەڵاتدارانی ڕژیم لە شاری چابەهاری پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە پەرلەمانی نوێنەرانی ڕژیم دەڵێت، هۆکاری بەرزبوونی ڕێژەی دەستهەڵگرتنی منداڵانی ئەو پارێزگایە لە خوێندن "گرفتی هاتوچۆی قوتابییانە". موعینەدین سەعیدی دەڵێت، لە هەر ١٠٠ قوتابی ٤٠ کەسیان ناتوانن بڕوانامەی کۆتایی ئامادەیی بەدەست بهێنن و نزیکەی سەدا ١٠ی ئەو منداڵانەش خەڵکی سیستان و بەلووچستانن و زۆرینەیان کچن. شایانی باسە کە هۆکاری سەرەکی ئەم دیاردەیە بۆ ناکارامەیی و گەندەڵی دەسەڵات ترۆریستی ئاخوندی دەگەڕێتەوە کە هیچ گرنگیەک بە دۆخی خەڵک ئیران و بەتایەبەت ناوچەکانی بەلوچستان و کوردستان نادەن.

5 مانگ و 15 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕێژەی نەخوێندەواری لە ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرزتر دەبێتەوە

ڕێژەی نەخوێندەواری لە ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرزتر دەبێتەوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی