تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بەندکراوێکی بەلووچ لە زیندانی جیرۆفت لەسێدارە درا

بەندکراوێکی بەلووچ لە زیندانی جیرۆفت لەسێدارە درا
دەنگی خەباتی کوردستان

لە درێژەی ئەو زنجیرە ئیعدامانەی که لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن دەزگای ترۆریستی و بەناو قەزایی ڕژیم دەستی پێی کردووە, سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ۱۳ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، حوکمی فەرەیدوون نەسیری نژاد نارۆیی تەمەن ۳۳ساڵ و دانیشتووی زاهدان کە پێشتر لەسەر بابەتی تۆمەتی پەیوەندی دار بە مادەی هۆشبەر سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندی جیرۆفت سەر بەپارێزگای کرمان لەسێدارە درا.
ئەم بەندکراوە خاوەنی چوار منداڵە و سێ ساڵ پێش ئێستا گیرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا.
بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سەرچاوەئاگادارەکان بڵاو کراوەتەو، لە سەرەتای ساڵی پێشوو لانیکەم ۱۶۰ بەندکراوی بەلووچ لەزیندانەکانی ڕژیم لەسێدارە دراون، واتە لە هەر دوو ڕۆژدا زیندانیەکی بەلووچ ئێعدام کراوە.

5 مانگ و 15 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەندکراوێکی بەلووچ لە زیندانی جیرۆفت لەسێدارە درا

بەندکراوێکی بەلووچ لە زیندانی جیرۆفت لەسێدارە درا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی