تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ڕێژەی لەسێدارەدان لەمانگی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی زۆرتر بووە

ڕێژەی لەسێدارەدان لەمانگی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی زۆرتر بووە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپشت بەستن بە ئامارە فەرمیەکانی سەرچاوە هەواڵیەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ دا ۱۲۲ زیندانی لە زیندانەکانی ڕژیم لەسێدارە دراون، کە لەم ڕێژەیە ۵۶ بەندکراو بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر ئێعدام کراون.
هەروەها ۱۱ زیندانی سیاسی و ئاینی لە بەندیخانەکانی ڕژیم لەسێدارە دراون، هاوکات دوو منداڵ و دوو ژن لە بەندیخانەکانی سەبزەوار، چابەهار، کرمان و ڕەشت ئێعدام کراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، ۲۳بەندکراوی بەلووچ لەسێدارە دراون کە دەکاتە لە ۱۹%ی کۆی گشتی ئاماری ئێعدام کراوەکانی ئەم مانگە. ۲۴ هاووڵاتی کورد کە دەکاتە ٪۱۵.۵و هەروەها ۸ بەندکراوی تورک، پێنج بەندکراوی گیلەک لە بەندیخانەکانی ڕژیم لەسێدارە دراون.

11 مانگ و 18 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕێژەی لەسێدارەدان لەمانگی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی زۆرتر بووە

ڕێژەی لەسێدارەدان لەمانگی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی زۆرتر بووە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی