تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

داواکاری چەندین مەرجی دژە ئینسانی لە زێنەب جەلالیان بۆ ناردنی ناوبراو بۆ نەخۆشخانه 

داواکاری چەندین مەرجی دژە ئینسانی لە زێنەب جەلالیان بۆ ناردنی ناوبراو بۆ نەخۆشخانه 
دەنگی خەباتی کوردستان

زێنەب جەلالیان زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ، کە ۱۶ ساڵە لە گرتووخانەی شاری یەزد بەندکراوە، بەهۆی ڕێگریکردنی ئیتلاعاتی ترۆریستی بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە خزمەتگوزایە پزیشکیەکان مەحرووم کراوە.
دەوترێت زێنەب جەلالیان هەموو ئەو داواکاریانەی ڕەدکردووەتەوە کە لەلایەن ئیتلاعاتەوە پێشنیاری کراوە.
زەینەب جەلالیان لەدایکبووی ساڵی ١٣٦١  چالاکێکی سیاسی کوردی ئێرانییە و لە ساڵی ١٣٨٨ بە تۆمەتی ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕژیم، حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە. ناوبراو لە ساڵی ۱۳۹۰دا سزا سەپێندراوەکەی بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی گۆڕا. زەینەب جەلالیان لە ساڵی  ۱۳۸۶ لە زینداندایە، و لەنێو زیندانیە سیاسیە ژنەکاندا قورسترین سزای بەنکرانی بەسەردا سەپاوە کە ئەویش زیندانی هەتا هەتاییە.
 جەلالیان لە ساڵی ۱۳۸۶ی هەتاوی بەبێ مۆڵەتی مەرەخەسی لە زینداندایە و خێزانەکەی دەڵێن هەتا ئێستا هەوڵەکانیان بۆ مۆڵەتی مەرەخەسی منداڵەکەیان سەرکەوتوو نەبووە.

5 مانگ و 16 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داواکاری چەندین مەرجی دژە ئینسانی لە زێنەب جەلالیان بۆ ناردنی ناوبراو بۆ نەخۆشخانه 

داواکاری چەندین مەرجی دژە ئینسانی لە زێنەب جەلالیان بۆ ناردنی ناوبراو بۆ نەخۆشخانه 

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی