تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بانگهێشتی مامۆستا فەتحوڵڵا ڕۆستەمی، بۆ دادگای ڕۆحانیەتی ورمێ

بانگهێشتی مامۆستا فەتحوڵڵا ڕۆستەمی، بۆ دادگای ڕۆحانیەتی ورمێ
دەنگی خەباتی کوردستان

مامۆستا فەتحوڵڵا ڕۆستەمی بەرنوێژی هەینی گوندی "مەرغان"ی سەردەشت، جارێکی دیکە لە لایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی ڕژیم لە ورمێ بانگهێشت کراوە.  ئەم پیاوە ئایینییە دەبێت ڕۆژی دووشەممە ١٤ی سەرماوزی ۱۴۰۲ی هەتاوی لەو دادگایە ئامادە بێت. ناوبراو پێشتریش بەهۆی پاڵپشتیکردنی لە خۆپیشاندەرانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بانگهێشت کرابوو.
مامۆستا فەتحوڵڵا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانبار ١٤٠١ی هەتاوی لە کاتێکدا کە بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی خۆی لە ڕێگەدا بوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە نزیک شاری ورمێ گیرابوو, وە پاش ٢١ ڕۆژ بەندکران، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەشەممە ساڵی ڕابردوو، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی ئیجرائاتەکان بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

5 مانگ و 16 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانگهێشتی مامۆستا فەتحوڵڵا ڕۆستەمی، بۆ دادگای ڕۆحانیەتی ورمێ

بانگهێشتی مامۆستا فەتحوڵڵا ڕۆستەمی، بۆ دادگای ڕۆحانیەتی ورمێ

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی