بە پیێ هەواڵەکان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە یازدەی سەرماوزی ۱٤۰۲ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی ڕێبوار خەڵکی گوندی "کیلە" سەر بە شاری بانە لەسنووری هەنگژاڵ و سێ کۆڵبەری دیکەی خەڵکی گوندی " داریان" سەر بە شاری پاوە ، کە ناوی یەکێکیان بە کەیهان ئەمینی پشڕاست کراوەتەو، بە تەقەی ڕاستە وخۆی ترۆریستە چەکدارەکانی سەر سنوور برینووار بوون.
ئەم سێ کۆڵبەری خەڵکی داریان بۆ نەخۆشخانە قودسی ئەو شارە و هاوکات کۆڵبەری دیکەی خەڵکی بانە کە نێوی ڕێبوار بووه, بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی تەورێز ڕاگوێزراون. ئەمە لە کاتێکدایە کە ۳۰۰ فیشەک بەر جەستەی کەیهان ئەمینی کەوتبوو.