بەپێی ئاماری سەرچاوە هەواڵیەکان؛ لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، لانی کەم ١١٨ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون کە ٩٣.٢٪ی ئەو حاڵەتانەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیمی ئێران لە سەر سنورەکان بووە.
بەپێی ئەو ئامارانە، لەو ڕێژەیە ٨ کۆڵبەر گیانیان داوە و ١١٠ کۆڵبەری دەیکەش بریندار بوون. هەر لە ماوەی ئەو مانگەدا کۆڵبەرێکی منداڵ کوژراوە و ١٤ کۆڵبەری دیکەی منداڵ و مێرمنداڵی تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بریندار بوون.
ئەو ئامارە بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشووتر واتە (مانگی ئۆکتۆبەر) کە ٣٠ کۆڵبەر قوربانی بوون، ٨٨ حاڵەت واتە ٢٩٣٪ زیادی کردووە.
لەو ئامارە تۆمارکراوەدا پارێزگای سنە بە ٩٣ حاڵەت زۆرترین ڕێژەی قوربانیبوونی کۆڵبەران و کاسبکارانی تێدا تۆمار کراوە.