زەکەریا کەریمی، برای ئەیووب کەریمی، بەندکراوی مەزهەبیی خەڵکی شاری مەهاباد کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەسیدارە درا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی سەرماوەز زەکەریا کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن ترۆریستە سەرکوتکەرەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سەردەشت گیراوە.
پاش بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیەکی دایکی تەمەن ٧٠ ساڵی ئەیووب و زەکەریا کەریمی، کە ڕوو بە ڕای گشتیی خەڵک و بەتایبەت دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئێران داوای ڕاگرتنی لەسێدارەدانی کوڕەکەی، واتە ئەیووب کەریمی کردبوو، خانەوادەی کەریمی کەوتنە ژێر فشاری وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران.
گرتنی زەکەریا کەریمی لە کاتێکدایە کە ئەیووب کەریمیی, برای ناوبراو، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارە درا.