مستەفا، برای موحسن قەیسەری لە شەهیدانی بزووتنەەی ژن، ژیان، ئازادی لە ئیلام، وێنەیەکی لە کامێرایەکی چاوەدێری بڵاو کردووەتەوە کە لەلایەن ناوەندە بە ناو ئەمنییەتییەکانی ڕژیم ئاخۆندی لەسەر مەزاری براکەی دانراوە.
ناوبراو نووسیویەتی: "لە چی دەترسێن؟"! لە بەردی مەزارەکەی؟! یا لە ناو و یادی؟! هەڕەشە و تۆقاندن تا کەی؟! ئێمە دادخوازین و تا کۆتایی راوستاوین.
شایەنی باسە، ڕۆژی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، موحسن قەیسەری، ناڕازیی خەڵکی ئیلام لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و لە پارکی منداڵ و دوابەدوای بەرکەوتنی زیاتر لە ٥٠ فیشەکی ساچمەیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە شەهید کرا.