تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

لەسێدارەدانی یەکێک لە گیرکراوەکانی ڕاپەڕینی خوێناویی خەزەڵوەری ٩٨

لەسێدارەدانی یەکێک لە گیرکراوەکانی ڕاپەڕینی خوێناویی خەزەڵوەری ٩٨
دەنگی خەباتی کوردستان

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەز، زیندانییەکی سیاسی بە ناوی "کامەران ڕەزایی" تەمەن ٣٣ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی شیراز لەسێدارە دراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕاپەڕینی خەزەڵوەری ٩٨ بەندکراوە و بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"ی بەسیجێک سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند: کامەران ڕەزایی لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ٩٨ بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی بەکرێگیراوی بەسیج بە چەقۆ، بەندکراوە و ماوەی ٧ مانگ لە ژووری تاکەکەسیدا بەسەر بردووە و لە ژێر شکەنجەدا ناچار بە دانپێدان دژ بە خۆی كراوە.
ئاستی ئەشکەنجەدانی بەجۆرێک بوو کە کامەران  بۆ ماوەیەکی زۆر خوێن بەربوونی بووە و گوێی ڕاستی تووشی كێشە بووە. ناوبراو هەمیشە وتویەتی بێتاوانم و بەهیوا بووە کە ئازاد بکرێت.

5 مانگ و 18 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لەسێدارەدانی یەکێک لە گیرکراوەکانی ڕاپەڕینی خوێناویی خەزەڵوەری ٩٨

لەسێدارەدانی یەکێک لە گیرکراوەکانی ڕاپەڕینی خوێناویی خەزەڵوەری ٩٨

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی