تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستی پێی کردەوە

شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستی پێی کردەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

دوای تەواو بوونی ئاگربەستی نێوان ئیسڕائیل و حەماس هێرشەكان دەستیان پێكردووەتەوە.
سەرەڕای ئەوەی بەشێك لە میدیاكان باسیان لە دێژ كردنەوەی ئاگربەستی كاتیی ئیسڕائیل و حەماس كرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ۱۰ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی, سپای ئیسرائیل لەدوای تەواو بوونی ئاگربەست هێرشەکانی بۆ غەززە دەستپێکردەوە.
سپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “بڕیاریان داوە بە فەرمی شەڕ لە کەرتی غەززە چالاک بکەنەوە”.
هەروەها سپای ئیسڕائیل ڕایگەیاندووە کە حەماس بە تەقاندنی مووشەك بەرەو ئیسرائیل ئاگربەستی پێشێل کردووە.
لە لایەكی دیكەوە سپای ئیسرائیل تراكت و نووسینەكانی لە خان یونس بڵاوکردەوە، کە تیایدا شارەکە وەک ناوچەی شەڕ ناسێندراوە و داوای چۆڵکردنی دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی شارەکەی کردووە. بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، حەماسی بە سەرپێچیکردنی مەرجەکانی ئاگربەست بە ئازاد نەكردنی بارمتەی زیاتر بە تاوانبار زانی. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە حەماس ڕێککەوتنی ئازادکردنی سەرجەم ژنە بارمتەکراوەکانی جێبەجێ نەکرد و ڕۆژی هەینی ١٠ی سەرماوەز هێرشە مووشەكییەكانی دەستپێکردەوە.

5 مانگ و 18 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستی پێی کردەوە

شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستی پێی کردەوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی