گرانت شێپس; وەزیری دیفاعی بریتانیا، فەرمانی ناردنی کەشتیی جەنگیی "ئێچ ئێم ئێس" دایمۆندی ئەو وڵاتەی بۆ کەنداوی فارس دەرکرد.وەزیری بەرگریی بریتانیا ئەم بڕیاری ناردنی ئەم كەشتییە کە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی ئامانجە ئاسمانییەکان بە پەیامێکی ڕوون بۆ حکومەتی ئێران و هێزە نیابەتەكانی لە ناوچەکە ناوبرد.
وەزیری دیفاعی بریتانیا وتی: بە لەبەرچاوگرتنی هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حوسییەکانی یەمەن لە دەریای سوور و کردەوەکانیان لە هەڕەشەکردن لە کەشتییەکان، بەریتانیا بە پێویستی دەزانێت لەسەر داوای هاوبەشەکانی ئامادەیی سەربازیی خۆی لە ناوچەکە بەهێزتر بکات.