ڕۆژی چوارشەممە ۸ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی, بنیامین نەتەنیاهوو; سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگە‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی بارمته‌كان ئازاد کران, به دڵنیاییەوە جه‌نگ له غه‌ززه ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه ناوبراو هەروەها وتی: ناكرێت تاكوو كۆتایی به‌شداری جه‌نگه‌كه نه‌كه‌ین، كه حكوومە‌تی ئیسرائیل و خه‌ڵك و سه‌ربازانی پشتگیریی لێ ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل باسی لەوە كرد كە له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه سێ ئامانجمان هەبوو، ئه‌وانیش له‌نێوبردنی حه‌ماس، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی بارمته‌كان و هێمنەی غه‌ززه، به‌وه‌ی له داهاتوودا نه‌بێته سه‌رچاوه‌ی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یەك و له جێبه‌جێكردنی ئه‌و سێ ئامانجه به‌رده‌وام ده‌بین. ناوبراو هەروەها وتی: حەوتووی ڕابردوو كارێكی زۆر گه‌وره‌مان ئه‌نجامدا، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌یان بارمته بوو كه له ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو لەلایەن حه‌ماس گیرابوون.