تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات سەبارەت بە ئیعدامی ئەیوب كەریمی زیندانی سیاسی كورد

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات سەبارەت بە ئیعدامی ئەیوب كەریمی زیندانی سیاسی كورد
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

بە داخەوە ڕۆژی چوارشەممە 8ی سەرماوەز جارێكی دیكە ڕژیمی جینایەتكاری ئاخوندی جینایەتێكی دیكەی لە بەرانبەر تێكۆشەرانی كوردستان بەڕێوەبرد و لە جینایەتی نوێ‌ ئەو دەسەڵاتە دژە كوردو دژی ئیسلام و دژی مرۆفایەتیەدا، كاك ئەیوب کەریمی لە دوای 14 ساڵ شكەنجەو زیندانی كردن ئیعدام و شەهید كرد.
شەهید كاك ئەیوب کەریمی لە گەڵ شەش چالاكی سیاسی و نەتەوەیی و نیشتمان پەروەری دیكە بە ناوەكانی (داود عەبدوڵایی،فەرهاد سەلیمی،ئەنوەر خزری،خسرەو بەشارەت،كامەران شێخە وە قاسم ئابەستە) لە لایەن بەشی 28 لە داداگای بە ناو شۆڕش لە تاران بە سەرۆكایەتی حاكمی جینایەتكار محەممەد مەقیسەیی (ناسریان) بە تاوانی چالاكی دژی ڕژیمی ئاخوندی حوكمی ئیعدامیان بە سەردا سەپێندراوە.
ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی بە ناوی دیفاع لە ئیسلام و موسڵمانان سەرمایەی خەڵكی ئێران خەرجی گروپ و تاقمە ترۆریستیەكان لە سەرانسەری جیهان دەكا بەڵام تێكۆشەرانی كورد بە تاوانی كورد بوون و بە تاوانی موسڵمان بوون و تێكۆشەران و ئازادیخوازانی ئێرانی بە تاوانی ئازادیخوزای ئیعدام دەكات.
ئەو ڕژیمە بە ئیعدام و شەهید كردنی موسڵمانان و مەسیحی و ئەهلی حەق و خاوەن باوەڕانی دیكە لە ئێراندا، سەلماندویەتی پێشەنگی تاوانكاریەو هیچ سنوورێكی بۆ جینایەتكاریی لە دژایەتی گەلانی ئێران نەهێشتۆتەوە.  
بە بۆنەی ئیعدام و شەهید كرانی كاك ئەیوب کەریمی بە ناوی خۆم و تێكۆشەرانی ڕیزەكانی سازمانی خەبات ئەو جینایەت و تاونە مەحكوم دەكەم و سەرەخۆشی و هاوغەمی بە خانەوادەو خزم و ناسیاوانی شەهید ئەیوب کەریمی و خەڵكی شاری مەهابادو جەماوەری كوردستان ڕادەگەێنم.
داوا لە ڕێكخراوە جیهانیەكانی پارێزەری مافی مرۆف لە جیهان و ڕێكخراوەكان و دامەزراوەكانی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان دەكەم هەوڵی كاریگەرو بە پەلە بدەن بۆ ڕزگار كردنی گیانی (داود عەبدوڵایی،ئەنوەر خزری،فەرهاد سەلیمی،كامەران شێخە،خسرەو بەشارەت و قاسم ئابەستە) و تێكڕای زیندانیانی سیاسی حوكمدراوانی سیاسی لە ئێراندا.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
پێنجشەممە 9 ی سەرماوەزی ١٤٠٢
٣٠ی نوامبری ٢٠٢٣

11 مانگ و 22 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات سەبارەت بە ئیعدامی ئەیوب كەریمی زیندانی سیاسی كورد

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات سەبارەت بە ئیعدامی ئەیوب كەریمی زیندانی سیاسی كورد

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی