لەدرێژەی هەڵمەتی ناڕەواو و دژەمرۆڤانەی لەسێدارەدانی خەڵک لە لایەن حکومەتی دیکتاتۆر و و دژە مرۆڤی ئاخوندی, سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ۷ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، زیندانیەکەی سیاسی عەرەب بەناوی هانی ئالبووشەهبازی خەڵکی فەلاحیە(شادگان) کەچوار ساڵ پێش ئێستا بەتۆمەتی شەڕ و تێکدانی نەزمی گشتی، هانی ئالبوو شەهبازی تەمەن ۳۲ ساڵ کە پێشتر بە تاوانی شەڕ و کوشتنی بەئەنقەستی دووکەس لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندی ئەهواز لەسێدارە درا.
هانی شەهبازی ڕۆژی سێ شەممە ۱۲ی سەرماوەزی ۱۳۹۸ لەکاتی شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ بەکرێگیراوانی ڕژیم لە شاری فەلاحیە(شادگان) گیراوەو، لەلایەن دادگای بەناو ئینقلابی ئابادان بە تۆمەتی شەڕ و کوشتنی دووکەس لەهێزە سەرکوتکەرەکانی ئەندامی سپای ترۆریستی پاسداران حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە گرتووخانەی ناوەندی سپیداری ئەهواز لەسێدارە درا.