تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ژنێک لە کەنگاوەر لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

ژنێک لە کەنگاوەر لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
دەنگی خەباتی کوردستان

ژنێکی لاوی خەڵکی شاری کەنگاوەر بە ناسناوی مەرزیە( سونیا) شێشیکانی لەلایەن مێردەکەی کوژرا.  بکوژەکە گیراوە و پاڵنەرەکەی بۆ کوشتنی هاوسەرەکەی ناکۆکی خێزانی بووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢ ی هەتاوی و هەوکات  لەگەڵ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ژنێکی لاو خەڵکی گوندی ڕەحمان ئاوا لە ناوچەی کەنگاوەر ی سەربە پارێزگای کرماشان, بە ناسناوی مەرزیە(سونیا) شێشیکانی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم ژنە دایکی دوو منداڵە و لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی ئەوەی بەردەوام لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لێی دەدرا، چەند جارێک دەچووە ماڵی دایک و باوکی، هەر جارێکیش بە نێوەندگیری گەورەکانی خانەوادە دەگەڕایەوە بۆ لای هاوسەرەکەی.
بە پێی زانیاریەکانی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەرزیە دوو مانگ پێش ئێستا گەڕاوەتەوە ماڵی دایک و باوکی دوای ئەوەی بە توندی لێیدرابوو، داوای مارەییەکەی کردووە بەڵام جارێکی دیکە بە ناوبژیوانی گەورەکان و خانەوادەکەی گەڕاوەتەوە بۆ لای هاوسەرەکەی و منداڵەکانی کە بەداخەوە ئەمجارەیان چەند ڕۆژێک دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە دەکوژرێت.

5 مانگ و 20 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ژنێک لە کەنگاوەر لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

ژنێک لە کەنگاوەر لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی