مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، پێشنوێژی مزگەوتی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"ی سنە و بەرپرسی قوتابخانەی زانستی دینیی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی ڕژیمی ئاخوندی له هەمەدان، ١٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای تایبەتی بەناو ڕۆحانییەتی ڕژیم لە هەمەدان ئەم مامۆستا ئایینییەی بە "هەوڵدان دژی هێمنەی وڵات" و تەبلیغات دژ بەو ڕژیمە تۆمەتبار کردووە.