بە پێی ڕاپۆرتەکان لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی شارام محەمەد بەیگی، بەندکراوی تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی ئیلام و پاڵەوان لە بوواری شاخەوانی لاوانی ئێران، لە زیندانی ناوەندیی شاری ئیلام لە سێدارە درا. شارام محەممەد بەیگی کە پلەی سێهەمی پاڵەوانی شاخەوانی ئاسیای هەیە که لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکەی کورد لە زیندانی ناوەندی ئیلام لە سێدارە دراون. هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوەی دیکە نادیارە.
شارام محەممەدبەیگی کە هاوکات باوکی سێ منداڵە، سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی هاوڕێکەی بە ناوی موجتەبا پیری بەندکرا و دواتر لەلایەن ناوەندی بەناو دادوەری ڕژیمی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم وەرزشوانە هەروەها لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ۱۳۹۸ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیرا و دواتر لە زانکۆ دەرکرا بوو.