محەممەد داوەری، چالاکی مەدەنی لوڕی بەختیاری و خەڵکی دێهدەشت سەر بە کۆهکیلیوویەو بویر ئەحمەد، لەلایەن ناوەندەی بەناو دادوەری ڕژیم سزای چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا محەممەد داوەری، تەمەن 13ساڵ و دانیشتووی شیرا، لەلایەن شۆعبەی یەکی بێدادگای ئینقلابی شیراز بە سەرۆکایەتی قازی سەیدمەحموود ساداتی، بەتۆمەتی بێ ڕێزی بە خامنەیی جەلاد، بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیزی و هەروەها بەتۆمەتی، تەبلیغ دژ بەڕژیمی ئاخوندی، بە یەک ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیزی مەحکووم کرا.
محەممەد داوەری، کارناسی ئەندازیاری زانکۆی یاسووج و خوێندکاری بواری زانستە سیاسیەکانی زانکۆی شیرازە، بە ڕەوانەکردنی پەروەندەیەکی دیکە بۆ بێ دادگای تاوانەکانی شیراز، لەلایەن شۆعبەی 109ی ئەم دادگایە بەتۆمەتی، بڵاو کردنەوەی ساختە تۆمەتبار کراوە و دانیشتن لەسەر ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتیە کوردە لەداهاتوویەکی نزیکدا بەڕێوە دەچێت.
شایەنی باسە کە محەممەد داوەری،چەند ساڵ پێش ئێستاش بەهۆی چالاکیەکانی بەند کرابوو.