تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

دوو بەندکراو لە زیندانەکانی شیراز و چابەهار لەسێدارە دران

دوو بەندکراو لە زیندانەکانی شیراز و چابەهار لەسێدارە دران
دەنگی خەباتی کوردستان

عادڵ دامەنی، بەندکراوی بەلووچ و خەڵکی شاری پیشین سەر بە ناوچەی ڕاسک لە زیندانی ناوەندی چابەهاری سیستان و بەلووچستان و زیندانیەکی دیکە بەناوی ڕەزا ڕەستخیز لە زیندانی ناوەندی شیراز لەسێداره دران. ئەم دوو بەندکراوە لەسەر تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست و مادەی هۆشبەر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەر لەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە ۵ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، عادڵ دامەنی، بەندکراوی دانیشتووی چابەهار لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە لەسێدارە دراوه.
بە پێی نووسینی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، عادڵ دامەنی نزیک بە ۹ ساڵ پێش ئێستا بەتۆمەتی کوشتنی هاووڵاتیەکی خەڵکی زابول لە چابەهار بەندکرا و دواتر حوکمی لەسێدارەی بەسەردا سەپابوو.
هاوکات، حوکمی ئێعدامی ڕەزا ڕەستخیز، بەندکراوی تەمەن ۳۷ ساڵ لە زیندانی ناوەندی شیراز جێبەجێ کرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە سەر ئەم بابەتە نووسیویەتی: ڕەزا ڕەستخیز سێ ساڵ پێش ئێستا بە تاوانی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر گیرا و دواتر سزای لەسێدارەدانی 
بەسەردا سەپێندرابوو.

5 مانگ و 22 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوو بەندکراو لە زیندانەکانی شیراز و چابەهار لەسێدارە دران

دوو بەندکراو لە زیندانەکانی شیراز و چابەهار لەسێدارە دران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی