تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کوشتنی دڕندانەی کۆڵبەران لە سنورەکانی کوردستان بەردەوامە

کوشتنی دڕندانەی کۆڵبەران لە سنورەکانی کوردستان بەردەوامە
دەنگی خەباتی کوردستان

لە درێژەی کوشتنی کوڵبەران بە دەستی 
ترۆریستە چەکدارەکانی سەر سنور, یاوەر وەیسی، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی لە کاتی کاری کۆڵبەری لە سنوری نەوسوود، بەر دەسڕێژی گوللـەی ترۆریستەکانی ڕژیمی ئیران دراو کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی یەکشەممە ۵ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، یاوەر وەیسی کۆڵبەرێکی لاوی تەمەن ۲۸ساڵەی خەڵکی گوندی قلقلەی سەر بە سەلاسی باوەجانی بەتەقەی ڕاستەوخۆی ئەو ترۆریستانە گیانی دا.بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یاوەر وەیسی لە ماوەیەکی زۆر نزیک, وە بە چەکی کڵاشینکۆف، لەپشتەوە تەقەی لێ کراوە و پاشان گوازرایەوە بۆ ناوەندی دەرمانی و لەوێ بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی دا.
دەوترێ کە یاوەر خێزاندار و خاوەن دوو منداڵ بووە.
جێی باسە کە ڕۆژی پێشتری فاڕووق عەلی زادە کۆڵبەری تەمەن ۱۷ ساڵ و خەڵکی شاری ڕەبەت سەر بە پارێزگای سەردەشت، لە سنوری هەنگەژاڵی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تیرۆریستانی ڕژیم لەم سنوورە کوژرا.

11 مانگ و 25 ڕۆژ و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوشتنی دڕندانەی کۆڵبەران لە سنورەکانی کوردستان بەردەوامە

کوشتنی دڕندانەی کۆڵبەران لە سنورەکانی کوردستان بەردەوامە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی