تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

موژگان کاوسی ڕەوانەی لقی ٢ی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی نۆشەهر دەکرێ

موژگان کاوسی ڕەوانەی لقی ٢ی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی نۆشەهر دەکرێ
دەنگی خەباتی کوردستان

دۆسییەی موژگان کاوسی، لێکۆڵەر و چالاکی بواری زمان, ڕەوانەی لقی ٢ی جێبەجێکاری دەزگای گەندەڵی قەزایی گشتی و بەناو ئینقلابی نۆشەهر کرا.
ئەم لێکۆڵەرە کوردە لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە بەم زووانە بۆ تێپەراندنی ماوەی حوکمەکەی 
بانگهێشت دەکرێ.
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، موژگان کاوسی پاش تێپەڕاندنی ١٠٤ ڕۆژ, گرتنی کاتی و بێتاوان ناسینی لە تۆمەتی "افساد فی الارض" بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی لە زیندانی قائم‌شار ئازاد کرا.
موژگان کاوسی بە تۆمەتی ساخەتەی "کۆبوونەوە و تەبانی دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی" بە ٣٩ مانگ زیندان، بە تۆمەتی "بێڕێزی بە خامنەیی, ڕێبەری دیکتاتۆری ڕژیم" بە ١٥ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان و بە تۆمەتی تەبلیغات دژی ڕژیمی ترۆریستی ئاخوندی, ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپیندرا بوو و لە تۆمەتی "افساد فی الارض"، بێتاوان ناسرابوو.
بەپێی یاسای زۆرترین سزا، ٣٩ مانگ زیندان بە هەژمارکردنی ماوەی ڕاگرتنی پێشوو لە گرتووخانە, بۆ ئەم نووسەرە کوردە دەبێ جێبەجێ بکرێ.

5 مانگ و 23 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

موژگان کاوسی ڕەوانەی لقی ٢ی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی نۆشەهر دەکرێ

موژگان کاوسی ڕەوانەی لقی ٢ی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی نۆشەهر دەکرێ

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی