تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سێ هاووڵاتی لە گرتووخانەی ناوەندی نەهاوەند لەسێدارە دران

سێ هاووڵاتی لە گرتووخانەی ناوەندی نەهاوەند لەسێدارە دران
دەنگی خەباتی کوردستان

فەرشید پیرحەیاتی و براکەی، بەناوی فەرهاد پیر حەیاتی لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بەناوی ئەسغەر سووری لەزیندانی ناوەندی نەهاوەند لەسێدارە دران.
ئەم بەندکراوانە پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست, حوکمی لەسێدارەدان بەسەریان دا سەپێندرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان شەوی یەک شەممە ۵ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی, سێ هاووڵاتی بەندکراوی لوڕ لەگرتووخانەێ ناوەندی هەمەدان لەسێدارە دران. جێی ئاماژەیە لەسێدارەدانی ئەم سێ هاووڵاتیە، لەکاتێکدا بووە کە خانەوادەی ئەم بەندکراوانە بۆ وەرگرتنی ڕەزایەتی خانەوادەی کوژراوەکە لە هەوڵ دا بوون.
فەرشید پیر حەیاتی، فەرشاد پیرحەیاتی و ئەسغەر سووری، ڕۆژی ۵ی ڕەشەممەی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی, لە کاتی شەڕ لەگەڵ هاووڵاتیەکی دیکە بەناوی مەیسەم زەمانیان بوونەتە هۆی کوژرانی ناوبراو و بەو هۆیەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا. هەر لەو پەیوەندەدا کەسێکی دیکەش حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو بەڵام ئەوکەسە هەڵاتووە.
دەبێ بوترێ کە هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم سێ کەسە لە ڕاگەیاندنەکانی ڕژیم بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای بەناو دادوەری ڕژیم ڕانەگەیەندراوە.

5 مانگ و 23 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سێ هاووڵاتی لە گرتووخانەی ناوەندی نەهاوەند لەسێدارە دران

سێ هاووڵاتی لە گرتووخانەی ناوەندی نەهاوەند لەسێدارە دران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی