فاڕووق عەلی زادە مێرمنداڵێکی تەمەن ۱۷ ساڵ و خەڵکی ڕەبەت لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کەوتۆتە بەر دەسڕێژی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ئەم سنوورە و بەو هۆیەوە گیانی دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان سەعات دووی نیوەشەوی یەک شەممە ۵ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، ئەم کۆڵبەرە گەنجە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریست و بکوژەکانی سنوری هەنگەژاڵی بانە کوژراوە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم میرمنداڵە، لەکاتی کاری کۆڵبەری، بەبێ ئاگاداری پێش وەختە بەفیشەکی ساچمەیی تەقە لەسەری دەکرێت و دەست بەجێ گیان ئەدات.
بە پێی بەڵگە و ئامارە فەرمیەکان، لە دوو مانگی ڕابردوو لانیکەم ۷ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم لە سنورەکانی کوردستان کوژراون. هەروەها لە مانگی خەزەڵوەر، لانیکەم ۱۰ میرمنداڵی کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان بریندار کراون، کە ۸ کەس لەو ڕێژەیە لە سنوری هەنگەژاڵی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە ڕویداوە.