پەسەند كرانی ۲۵‌ی نوامبر بە رۆژی جیهانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌به‌رانبه‌ر ئافره‌تان لە لایەن ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان په‌یامێك و سه‌ره‌تایەكی گرینگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی تا لە سەرانسەری جیهان هەوڵ بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی له‌به‌رانبه‌ر ئافرەتان و ژنان بهێندرێ و بە كرده‌وه هەنگاو بۆ نەهێشتنی و زوڵم و ستەم لە دژی ئافرەتان هەڵگیرێ .
له ئێستادا كە كێشه‌ی ژنان بۆتە پرسێكی گرینگی حكومەت و دەسەڵاتەكان و هەروەها ئافرەتان به‌شداریان له كاره سیاسی و كارە گشتیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگەو ده‌ره‌وه‌ی ماڵهوەش بە ڕادەیەكی بەرچاو وە بە ئەرێنی دەبیندرێ، بە خۆشیەوە كه‌متر كه‌سێك له كۆمه‌ڵگەی مرۆفایەتیدا ده‌توانێ دژایه‌تی ئه‌و حه‌قیقه‌ته بكا كه ئافره‌تان ده‌وری كاریگەر بگێڕن لە پرسە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكاندا.
پێشڕەوی كردن و دەوری كاریگەری ئافرەتانی كورد و ئافرەتانی ئێران لە شۆڕشی ژیناداو لە ماوەی چواردەیە دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی دا، ئەو ڕاستیەی بۆ هەموان سەلماندوە كە ئافرەتان و ژنان توانیویانەو دەتوانن لە ئەركە چارەنووس سازەكان، بەرپرسانە بە بایەخ دەور بگێڕن.
بە بۆنەی ۲۵‌ی نوامبر پیرۆزبایی بە ئافرەتانی كادر‌و پێشمەرگە و تێكۆشەران له ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات و لە كوردستان و ئێران و سەرانسەری جیهان پێشكەش دەكەم و هومێدوارم هیچ جۆره به‌ربه‌ستێك بۆ به‌شداری و هاتنه مه‌یدانی ئافره‌تان له ئه‌رك و كاره سیاسی و ته‌شكیلاتیه‌كان و ته‌نانه‌ت بۆ وه‌رگرتنی به‌رزترین پله‌كانی به‌رپرسایه‌تی دروست نەكرێ.
هومیدهوارم ئافره‌تانی كوردستان و ئێران به تێكراو ئافره‌تان له ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات به شیوه‌ی زۆر كاریگه‌رتر له ئه‌ركه سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌شدار بن و له خه‌باتی مافخوازانه‌و ئازادیخوازانه ده‌وری به‌رچاوتریان هه‌بی و بۆ كۆتایی هینان به ئیستبداد‌و ملهوڕی و كۆتایی هینان به سیستمی حوكمڕانی دواكه‌وتوی ئاخوندان له ئێران به‌وپه‌ڕی توانایان تێ بكۆشن.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
۲۵ ی نوامبری ۲‌۰۲۳