دە هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "تەیفوور سەلیمی بابامیری"، تەمەن ٤٧ ساڵ، "هێمن کرمانج"، "ئەحمەد مامزادە" تەمەن ٦٥ ساڵ، "ئەبووبەکر مامزادە" تەمەن ٥٣ ساڵ، "سۆران قاسمی" تەمەن ٢٨ ساڵ، "پژمان سوڵتانی" تەمەن ٣٠ ساڵ، "کاوە ساڵحی" تەمەن ٤٠ ساڵ، "ڕزگار بابامیری" تەمەن ٤٣ ساڵ، "جەلیل مەولوودی" و "جوانمەرد مام خوسرەوی" تەمەن ٥٠ ساڵ، پاش گرتن و بەندکرانیان, چارەنوسیان نادیارە.
بە پێی هەندێک زانیاری سەرچاوە ئاگادارەكان، ئەم هاووڵاتییانە تاکوو ئێستا لە دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراون و سەبارەت بە دۆخییان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەروەها دەگوترێ ئەم کەسانە بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێدا، کەوتوونەتە ژێر فشاری هێزە ترۆریستی و سەرکوتکەرەکانی دەسەڵات و شکەنجە دەکرێن.