تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بریندار بوونی سێ کۆڵبەری دیکە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە

بریندار بوونی سێ کۆڵبەری دیکە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە
دەنگی خەباتی کوردستان

لە درێژەی هەوڵ و پەلامارە چەکداریەکانی ڕژیمی ترۆریستی ئاخوندی دژ بە کۆڵبەران, دوو کۆڵبەری لاو خەڵکی بۆکان بەناوەکانی میلاد محەممەدی و ئیسماییل ناسری، بەتەقەی ڕاستەوخۆی ترۆریستەکانی سەر سنوری هەنگەژاڵی بانە بەسەختی بریندارکران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی چوار شەممە ۱ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، میلاد محەممەدی ڕاد کۆڵبەری تەمەن ۲۳ ساڵ و خەڵکی بۆکان، بەتەقەی ڕاستەوخۆی ئەو ترۆریستانە بەسەختی بریندار کرا.بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە بەهۆی سەختی برینەکەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری بۆکان و وەک دەوترێ، تەندروستی زۆ خراپ و ناجێگیرە.
ناوبراو دوو ئیسکی دەستی بەسەختی زەربەی بەرکەوتووە و دەمارەکانی دەستی بچڕاوە و بە وتەی پزیشکەکان ناتوانرێت نەشتەرگەری بۆ دەستی ئەنجام بدرێت.
هاوکات لەگەڵ میلاد محەممەدی ڕاد، کۆڵبەرێکی دیکەی تەمەن ۲۳ ساڵ و خەڵکی بۆکان بەناوی فەرزاد عەزیزی بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو ترۆریستانە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار کرا.
لەلایەکی دیکەوە، شەوی پێنج شەممە ۳ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ئیسماییل خەڵکی بۆکان لە سنوری هەنگەژاڵ بەتەقەی ڕاستەوخۆی ترۆریستانی ئەم سنورە, ڕانی بەسەختی بریندار کراوە. ئەم کۆڵبەرە خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە

5 مانگ و 25 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بریندار بوونی سێ کۆڵبەری دیکە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە

بریندار بوونی سێ کۆڵبەری دیکە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی