دوابەدوای هێرشی ئەمریكا بۆ سەر بنكەیەكی حەشدی شەعبی و كوژران و بریندار بوونی چەند كەسێك لە ئەندامانی تاقمە ترۆریستەکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئیران، مقاومەی ئیسلامی ڕایگەیاند هێرشیان كردۆتە سەر بنكەی ئەمریكا لە هەولێر.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ۲ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی, “مقاوەمەی ئیسلامی” کە لە میلیشیا شیعەکانی سەر بە ڕژیمی ترۆریستی ئێران پێکهاتووە ڕایگەیاند، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر و ڕاستەوخۆ ئامانجەکەی پێکاوە.
هەر لەم پێوەندییەدا سەرچاوەیەکی ئەمنی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هیچ هێرشێک لە نێو فڕۆکەخانەکە و دەرەوەی فڕۆکەخانەکە ڕووینەداوە.
هەروەها سەرچاوەیەکی دیکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر وتی: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانە، بەڵام بە سیستەمی دژە مووشەکی سیڕام وەڵامدراوەتەوە.