هێرشی ڕژێمی ئێران به قوڵایی سه‌د کیلۆمه‌تر بۆ سه‌ر خه‌ڵکی سیڤیلی کوردستان
ئەمڕۆ چوارشەممە ۶‌ی ڕەزبەری ۱۴۰۱ هەتاوی, سوپای تروریستی پاسداران مەقەڕەکانی به‌شێک له حیزبە کوردییەکانی دژبەری رژیمی ئێرانی لە ناوچەی زەڕگوێز و کۆیە و پردێ له ڕێگەی هێرشی ئاسمانیه‌وه لە سەردەشتەوە تۆپباران کردوە. بەپێی هەواڵەکان هەتا ئێستا ۱۵ مووشەک نراوەتە بنکەی سەرکردایەتی و بنەماڵە و ناوه‌نده مەدەنیەکانی کۆیە، که لانیکهم۱۶۰ منداڵ و بنەماڵەی تێدا هەیە و به‌داخه‌وه قورانی گیانی و ماڵی زۆری لی که‌وتۆته‌وه. هەتا ئێستا ئاماری تەواو لە زیانەکان لە ناوچەکانی زەڕگوێز و کۆیە له‌به‌رده‌ست دا نیه و تا کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێرشه‌کان به‌رده‌وامیان هه‌یه.
ئەم هێرشانەی رژیم دسدرێژی ڕاستەوخۆ بۆ سەروەری خاکی هه‌رێمی کوردستانه و دەبێ بە توندی لە لایەن حکومەتی عێراق و ناوەندەکانی مافی مرۆڤەوە مەحکووم بکرێت.