میلاد زرهرەوەند، هاووڵاتیی شاری مەلایر و یەکێک لە بەندکراوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، بە نهێنی لە زیندانی ناوەندیی شاری هەمەدان لەسێدارە درا.
دەزگای ئیتلاعاتی تیرۆریستی سوپای پاسداران ڕێگری لە گەیاندنی تەرمی میلاد زەهرەوەند بە خانەوادەکەی کرد و ڕایگەیاندووە کە تەنیا لە حاڵەتێکدا کە ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی لە شاری مەلایر بەڕێوە نەچێت، تەرمەکەیان ڕادەست دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتیسەرچاوەیەکی ئاگادار پێدەچێت بەخاكسپاردنی ئەم زیندانییە لەسێدارەدراوە بە شەو لە گوندی قشلاق عەبدولکەریمی سەر بە قەزای خەنداب لە مەلایر بەڕێوە بچێت.
لەسێدارەدانی میلاد زەهرەوەند لەژێر فشار و كاریگەریی سپای ترۆریستی پاسداران بەڕێوەچوو و ئێستا دۆخی شاری مەلایر بە تەواوی میلیتاریز کراوە.