بەپێی دوایین وێنەی مانگی دەستکرد کە بڵاو بۆتەوە, دەریدەخات کە گۆلی ورمێ لە یەک ساڵی ڕابردوودا و لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ هەتاوی هەتا مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٢ لە ٨٧٨ کیلۆمەتری چوارگۆشەی گۆلی ورمێ، نزیک بە ۸۰ لەسەد وشک بووە و ئێستا تەنیا ١٧٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، کە یەکسانە بە ٤٪ی… ڕووی ئاوی دەریاچەکە، ماوەتەوە و بەواتای مردنی یەکلاکەرەوەی شەشەمین دەریاچەی ئاوی خوێی جیهان و گەورەترین دەریاچەی ناوخۆی ئێرانە.