بەپێی بەڵگە و ئامارە فەرمیەکان، لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لانیکەم ١٠ میرمنداڵی کۆڵبەر لەکاتی کاری کۆڵبەری لە سنورەکانی کوردستان بریندار کراون کە ئەم ئامارە لەچاو ساڵانی پێشوو زیاتربووە. لەدەساڵی پێشوو هیچ کاتێک ئاماری منداڵانی کۆڵبەر لە مانگێکی یەک ساڵدا بوونەتە قوربانی نەگەیشتووەتە ١٠ کەس.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لانیکەم ٩میرمنداڵی کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی سەرسنوور بریندار کراون و کەسێکی دیکەش بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بووه.
هەروەها٩ کەس لەم کۆڵبەرانه لە سنوری بانە بریندار بوون و کەسێکی دیکەش لە سنووری نەوسوود بریندار کراوە.
٧کەس لەم میرمنداڵانەی کە لەکاتی کاری کۆڵبەری بریندارکراون خەڵکی شاری سەقز بوون و دووکەسیش خەڵکی سنە و کەسێکی دیکەش خەڵکی نۆدشە بووە.