تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ئەگەری رێکەوتن و ئاگر بەستی كاتیی شەڕی حەماس و ئیسرائیل

ئەگەری رێکەوتن و ئاگر بەستی كاتیی شەڕی حەماس و ئیسرائیل
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئاشکرای کرد، کە بە هاوبەشی لەگەڵ میسر و ئەمەریکا سەرکەوتوو بوون لەنێوجیاوانی بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ ئاگربەستی مرۆیی و گۆڕینەوەی دیل و بارمتەکان.
لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، ڕێككەوتنەكە لە قۆناغی یەکەمدا بریتییە لە ئاڵوگۆڕی ٥٠ ژن و منداڵی مەدەنی لە کەرتی غەززە، لە بەرانبەر ئازادکردنی ژمارەیەک ژن و منداڵی فەڵەستینی کە لە زیندانەکانی ئیسرائیلدان.
باس لەوەش كراوە، لە قۆناغی داهاتوودا ژمارەیەکی دیکەی دیل و بارمتەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو ئاگربەستە ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی ژمارەیەکی زیاتری کاروانی مرۆیی و هاوکاری فریاگوزاری بۆ کەرتی غەززە دەدات.
پێشتر ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکرد، ئەو ڕێككەوتنە بە هاوکاریی ئەمەریکا دەکرێت و بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، ئیسرائیل هێرشەکانی ڕادەگرێت.

5 مانگ و 28 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەگەری رێکەوتن و ئاگر بەستی كاتیی شەڕی حەماس و ئیسرائیل

ئەگەری رێکەوتن و ئاگر بەستی كاتیی شەڕی حەماس و ئیسرائیل

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی