ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۹ی خاکەلێوە ڕێوڕەسمی نەورۆز بە بەشداری بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەڕێوەچوو. سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە دەقەیێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمان و تێکڕای شەهیدانی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و پاش خوێندنەوەی پەخشانە شیعرێک داوا لە بەڕێز سکرتێری گشتی کرا کە پەیامی نەورۆزی خۆیان پێشکەش بکەن.
بەڕێز کاک بابەشێخ حوسێنی لە پەیامەکەی خۆیدا پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە مامۆستایان قوتابخانەکان و زانستگاکان و زیندانیانی سیاسی کورد و سەرانسەری ئێران کرد کە ئیستە لە چاڵەڕەشەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندین. بەڕێز کاک بابەشێخ بە ناوهێنانی پر لەشانازیی ناوی شارەکانی کوردستانی وتی: لە کرماشان لە تاقوستان له جوانڕۆ لە نەوسوود لە پاوە لە پیری شالیار لە یارسانیەکان لە هەموو هاونیشتمانیانی دەڤەری کرماشانی سەربەرز. لە ئاگری لە ورمێ لە سنەی سەربەرز و کچان و کوڕانی تێکۆشەری خۆێنگەرم و نیشتمان خۆشەویست. لە مەهاباد شاری قارەمانی و مەردایەتی و شاری کۆماری جوانەمەرگ. لە بۆکان مەڵبەندی زانست و ڕۆشنبیری و ئەدەبی کوردی.
لە شنۆ مەکۆی کوردایەتی و چاکی و شاری جوان و ڕازاوە. لە پیرانشار شاری تێکۆشەرانی دەروەست و ئازادیخواز.
لە ڕەبەت شار و مەڵبەندی پێشمەرگە قارەمانەکانی نەبەردی و ئازایەتی. لە سەقز مەکۆی کوردایەتی بێ پەڵەو نیشتمان خۆشەویستی. لە مەریوان شاری دوانزە سوارە, شاری جوان و ڕازاوەی نیشتمانی ڕەنگین. لە بانە شاری لەبان و سەربەرز مەکۆی تێکۆشەرانی بەهەست و خەمخۆر بە ژینگە, بە زمان و فەرهەنگی نەتەوەیی. لە هەموو جەماوەری شار و گوندی نیشتمانی ئازیز پیرۆز بێ لە جەماوەری سەرانسەری ئیران و تێکڕای نەتەوەکانی پیرۆز بێ. کاک بابەشێخ حوسێنی بە ئاماژەکردن بە جوڵانەوەی مافخوازانەی کورد لە کوردستانی ئێران وتی جوڵانەوەی مافخوازانەی ئێوە جوڵانەوەیکی بەرحەق دژ بە دەسەڵاتی خۆێنڕێژ و دیکتاتۆری ئاخوندیە کە هیچ سنورێکی بۆ دڕەندەیی و سەرکوت و چەوسانەوە و ئیعدامی لاوانی کورد ناپارێزێت و ۴۳ ساڵە سات بە ساتی بە خوێن و دەرد و ڕەنج درێژە پێداوەو داوای لە هەموو جوڵانەوەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد کرد کە وەک سازمانی خەبات دروشم و ڕەوتی نا بۆ ڕژیم و نا بۆ دانوستان و وتووێژ بپارێزن کە ئەو ڕژیمە نەک مافی تاکەکانی کوردستان ناپارێزێ, تەنانەت مافی ئەو کەسانەی کە لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتەدا بوون و خزمەتیان کردووەو مۆرەی گرنگی ئەو دەسەڵاتە بوون بە زیندانی کردنیان لە چاڵەڕەشەکانی ڕژیم ئەداتەوە. بەڕێز سکرتێری گشتی هەروەها هێرش بۆ سەر شاری هەولێر پێتەختی هەریمی کوردستانی مەحکووم کرد و وتی: دەسەڵاتی ئاخوندی ملهۆڕانە هێرش دەکاتە سەر هەریمی کوردستان و ڕووهەڵماڵاو ئاخوندەکان و پاسدارەکان باسی ئەوە دەکەن کە لە هەریمی کوردستان هەر کوێ یان پێ خۆش بێ بۆمبارانی دەکەن کە ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە ئەو ڕژیمه دۆستی هیچ میللەتێک و نەتەوەیک نییەو ئەوانەی لە هەریمی کوردستان هۆمێدیان هەیە کە ڕژیمی ئاخوندی هاوکاریان بکات دەبێ بزانن هەتا لە ڕژیمی ئاخوندی نزیک و ڕێگە بە دەستێوەردانی ئەو ڕژیمە لە کار و باری ووڵاتەکەیان بدەن بێگومان ئاسۆێکی ڕوون و ئۆمێدێک بۆ دەرباز بوون لە قەێران و کێشەکان نابینن. ڕژیمی ئیران بەبۆنەی هەوڵ بۆ دروست کردنی بۆمبی ئەتۆم فشارێکی لە ڕادەبەدەری خستوتە سەر خەڵکی ئێران, ئیرانیک کە یەکێک بووە لە وڵاتە خۆش و ڕازاوەکانی جیهان و زۆر پێشکەوتوو بووە, ئیستا یەکێکە لە وڵاتە دواکەوتووەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.
هەر بۆیە ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی دەبێ بڕوخێ و ئەو ڕژیمە هەتا لەسەر دەسەڵات بێ, نە خەڵکی ئیران ئیسراحەت و خۆشی دەبینێ و نە خەڵکی ناوچەکەش بە ئاسوودەیی دەژین و ئەوەش دەبینین کە لە سەرانسەری جیهانیشدا ئەو ڕژیمە بوەتە هۆی کێشەو ناکۆکی و ئاژاوەگێڕی. بەرێز سکرتێری گشتی لەکۆتاییدا وتی: لە نەورۆزی سەرهەڵدانەوەی خەبات و تێکۆشان و بەرخۆداندا جاریکی دیکە سپاسی زۆرمان هەیە بۆ هەموو لایک و ئەم بۆنە پیرۆزە پیرۆزبایی بە هەموو لایەک دەڵین و کەس و کاری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و بەتایبەت پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات و هەموو هۆگرانی ڕیبازی سازمانی خەبات. پیرۆز بێ جەژنی نەورۆز, سەرکەوتوو و سەربەرز و پایەدار بن. پاش وتەکانی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی, ڕێوەڕەسمی نەورۆز بە چەند گۆرانی شۆڕشگێڕانەو هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و هەڵپەرکێ و پەزیرایی درێژەی بوو (پاش خواردنی شام) ڕێوڕەسمەکە کۆتایی پێهات.